سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ شاندێكی حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانەکان ده‌كات

29/04/2019 03:16:00 م
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 29/4/2019، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له‌مامۆستا سلێمان، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی تورکمان و ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزب و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی ھەرێمی کوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان وێڕای پیرۆزباییكردن له‌سكرتێری په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆسته‌كه‌ى، خۆشحاڵیى خۆیان به‌بوونی كه‌سێك له‌پێكهاته‌ى توركمان له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان به‌هه‌نگاوێكى باشزانی بۆ پته‌وتركردنی زیاترى پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا". 
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، ستایشی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ى هه‌رێمی كوردستانى كرد له‌ پاراستنی مافى نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان و جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وتركردنی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>