لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان پلان و نەخشەڕێگه‌ی کارکردنی تاووتوێ دەکات

07/05/2019 11:18:00 ص
بەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 7/5/2019، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی لوقمان حه‌مه‌د، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانى لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 
سەرەتای کۆبوونەوە ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خرانەڕوو و کاری پێویستییان لەسەر کرا.
دواتر نەخشەڕێگه‌ی کارکردنی لیژنەكه‌ گفتوگۆی لەسەر کراو ئەندامان و ڕاوێژکاران پێشنیازو بۆچوونەکانیان خستەڕوو کەچۆن بتوانرێت لەداھاتوودا لیژنەكه‌ بەئەرکی خۆی ھەڵبستیت و کار لەسەر ئەو پڕۆژە و پێشنیازانە بکات کەپەیوەندییان  بە بەرەوپێشچوونی بواری ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانه‌وه‌ ھەیە.
لە کۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا لیژنە سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ وەزارەتی ڕۆشنبیری و  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌ سلێمانی  و پێکھاتەکانی ھەرێم بکات. 
هه‌روه‌ها بڕیاری دروستکردنی دوو لیژنە درا یەکێکیان بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ یاساو پڕۆژەیاساکانی پەیوەندیدار بە كاروبارى لیژنەكه‌ و دروستکردنی لیژنەیەک کە لەماوەی مانگێکدا ڕاپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی لیژنە بکات و تیایدا کەموکوڕییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم وەرزش بخاته‌ڕوو.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>