دوابه‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان, تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت, له رۆژنامه‌و میدیاكاندا, لێدوانێكی زۆر بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌باره‌ی نه‌مانی شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان, كه دواجاریش رۆژنامه‌ی (رۆژنامه) له ژماره 488ى رۆژی پێنجشه‌ممه, 11/6/2009ی, به مانشێتێكی زه‌ق وله لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌میدا, له‌سه‌ر زارى 25 په‌رله‌مانتار, بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه گوایه "په‌ڕله‌مان شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌و ناكرێت, تادوای هه‌ڵبژاردن هیچ یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات."
بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هاوڵاتیان چه‌واشه نه‌كرێن, ئێمه له لیژنه‌ی یاسایى په‌رله‌مانی كوردستان, به پێویستمان زانی, وه‌ڵامی گشت ئه‌و جۆره لێدووان ودیمانانه بده‌ینه‌وه كه, چ به‌مه‌به‌ستێكی سیاسی وپڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن, یاخود له بۆچوونی خۆ‌و وقه‌ناعه‌تیانه‌وه ئه‌م بابه‌ته ده‌وورووژێنن و ده‌ڵێین:
1. ئه‌مه یه‌كه‌م په‌رله‌مان نیه له جیهاندا خولى هه‌ڵبژاردنی دریّژبكرێته‌وه, ئه‌وه‌تا په‌ڕله‌مانی ( لوبنان ) ی دراوسێمان ماوه‌ی درێژكرایه‌وه تاگه‌یشته 16سالأ, ئه‌وه‌ش په‌ڕله‌مانی كوردستان-عیراق, كه خولی یه‌كه‌می گه‌یشته 13سالأ وده‌یه‌ها یاسا‌و بڕیاری ده‌ركرد له‌ماوه‌ی درێژكرنه‌وه‌كه‌یدا.
2. هه‌رێمی كوردستان, تا ئێستا ده‌ستوورێكی فه‌رمیی له میلله‌ت- په‌سه‌ندكراوی نیه تاكو پشتی پێ به‌ستین وبڵێین ئه‌م كاره‌مان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌و ناكرێ درێژبكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر درێژكرایه‌وه‌ش نابێ هیچ یاسایه‌ك له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌یدا په‌سه‌ند بكات. هه‌روه‌ها له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ ڕێگریه‌ك نیه له درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. كه‌واته, له‌حاله‌تی نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی, ده‌توانین وه‌ك ڕێسایه‌كی گشتی, بۆ درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان, په‌نا بۆ عورف وپێشینه‌ی ده‌ستووری ویاسایی به‌رین چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل ونیشتماندایه
3. ئه‌وانه‌ی ده‌ست به چوار ساڵی خولی په‌رله‌مانه‌وه ده‌گرن و رازی نین ته‌نها رۆژێكیش درێژبكرێته‌وه, ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ى ساڵی 1992, كه له سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه ده‌رچوو, سێ ساڵی بۆ خولی یه‌كه‌م دانابوو, كه‌چى, پێش ئه‌وه‌ی سێساڵه‌كه ته‌واوبكات, خوله‌كه به یاسایه‌كى په‌رله‌مان كرا به چوار سالأ و ئیتر درێژكردنه‌وه‌كانی تری به‌دواداهات تا گه‌یشته 13 سێزده سالأ و له‌و ماوه‌یه‌ش ده‌یان وسه‌دان یاسا‌و بڕیار له‌په‌رله‌مانی درێژكرایه‌وه په‌سه‌ندكران و‌ئێستا گه‌لی كوردستان به‌و كه‌سانه‌وه‌ش كه شه‌رعیه‌ت بۆ درێژكردنه‌وه‌كانیش دانانین كاریان پێده‌كه‌ن.
4. سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌ی كه ده‌ڵێ ده‌بێ درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه بێت, ونابێ هیچ یاسایه‌كی دیكه په‌سه‌ندبكرێت, ده‌ڵێین ئه‌مه دابه‌شكردنی شه‌رعیه‌ته به‌بێ پاساوه‌كی یاسایی وده‌پرسین جیاوازی له‌نێوان یاسای بودجه‌و یاساكانی تر چیه؟
5. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كه په‌سه‌ندكردنی یاسا له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دا به نایاسایی داده‌نێت, ئایا ساڵی چواره‌می ئه‌م خوله‌ى ئێستا چۆن ده‌بینێت, كه خۆشی ئاگاداره به یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می ژماره 5ى ساڵی 1998 ماوه‌ی خولی په‌رله‌مان كراوه‌ته چوار سالأ كه ئه‌م هه‌مواركردنه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه, نه‌ك له سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ى كوردستانی و ڕاشی وایه نابێ یاسا له‌و ماوه‌یه په‌سه‌ندبكرێت,
6. بۆ نموونه, دوو لایه‌نه ده‌سترۆیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كۆمارى سوودان ئێستاكه گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره كه ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ هه‌ن وه‌ك یاسای سزاكان وگه‌لێ شتی تریش كه نه‌یانتوانیوه له‌ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی ئێستاى په‌سه‌ندیان بكات, له‌م ماوه‌یه كاریان له‌سه‌ربكات وپه‌سه‌ندیان بكات.
هیوادارین خوشكوبرایانی په‌رله‌مانتارانمان به‌هه‌مان گوڕوتینی ساڵی یه‌كه‌میان هاوكار بن وتا ئه‌ورۆژه‌ی په‌یامه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه ده‌ست په‌رله‌مانى خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن و له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌رشانیان وخزمه‌ت به گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كه‌یان ساردنه‌بنه‌وه, به‌تایبه‌تی كه ده‌زانن ئه‌م ئه‌زموونه له ئه‌نجامی خه‌باتی شه‌هیدانی نه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست هاتووه وناكرێ هه‌روه‌ها به سانایی به‌فیڕۆی بده‌ین وهێنده هه‌ولأ بۆ فه‌راغی ده‌ستووری بده‌ین, كه گشت لایه‌كیشمان ده‌زانین تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته قه‌واره‌یه‌كی سیاسیى پته‌وو ورۆژانه ناحه‌زانمان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ هه‌زاران گرفتی ده‌خه‌نه به‌رده‌م وله‌م ڕووه‌وه درێغیان نه‌كردووه درێغیش ناكه‌ن.
لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان
14/6/2009