هه‌واڵی سه‌رۆکی په‌رله‌مان

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

شاندێكی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

له‌دیداری نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یۆنامی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یۆنامی كرایه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتن

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان رۆژى 8ى مارس له‌ ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ى مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و رۆلی ئافره‌تانى كوردستان له‌ خه‌بات و قوربانیدان له‌پێناو رزگاریی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رزده‌نرخێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

پەرلەمانی کوردستان یادی ٨ی مارس بەرز راده‌گرێ

سەعات ١١ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د.ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و تەواوی کارمەندە ئافرەتەکانی پەرلەمانی کوردستان، یادی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان بەرز ڕاگیرا. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی كۆمارى چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى چینی میللی ده‌كه‌نه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری و پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان : "رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌س و لایه‌نێك رێگری له‌كاره‌كانی چاودێریی دارایی بكه‌ن"

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ رووی چاودێریكردنى دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ رووی یاساییه‌وه‌.(زیاتر بخوێنه‌وه‌)

جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كریستیان و ئه‌رمه‌ن، له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له‌ د.عچید یوسف میری، به‌رێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له‌ ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ 26/2/2019، د.ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ خاتوو كلاریس پاستوری، به‌رپرسی ئۆفیسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 21/2/2019، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد. (زیاتر بخوێنه‌وه‌)

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 6-2-2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازيی له‌ شاندێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/11/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و راوێژكارانی په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌شاندێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌ روه‌یده‌ الحاج به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شاندی یاوه‌ری له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر.

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ نوێنه‌رى په‌رله‌مانی ژاپۆن ده‌كات

ئه‌مڕۆ 2016/1/25، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌ورۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌كینۆبۆ كینۆشیتا نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ژاپۆن ‌و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی ژاپۆن ‌و كوردستان ‌و نشیتا هیرۆئاكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیكۆپلانێت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك كرد، كه‌ به‌ یاوه‌ریی سیروان سیرینی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دواکەوتنی موچەکەکانیان، مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەو داوای ڕێکەوتنیان لەلایەنەکان کرد.

سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی باڵیۆزی هۆڵەندا: پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی باڵوێزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و قەیرانی دارایی و ڕەوشی ئاوارەکان و چەند پرسێکی تری پەیوەند بە هەردولا کرد. ئەمڕۆ ٥ شەممە، ٨-١٠-٢٠١٥ (یان وەڵتمیانس) باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

سەرۆکی پەرلەمان: ئەوانەی ژن دەکوژن، هیچیان لە تیرۆرستان کەمتر نییە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی توندوتیژی دژ بە ژنان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، دەڵێت: لەم خولەی پەرلەماندا، چەند یاسایەکمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان هەموار کردووەتەوە، ناکرێت و نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بە توندوتیژی و کووشتنی ژنان بدرێت."

سەرۆکی پەرلەمان هێزی پێشمەرگە لە جەلەولا بەسەردەکاتەوە

لەمیانەی بەسەرکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی جەلەولا، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت "پێشمەرگە سیمبولی ئازایەتی و قوربانی گەلی کوردە، پێشمەرگە مافی بەسەر هەمومانەوە هەیە و شایەنی ئەوەیە ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بۆ دابین بکرێت.

بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمان کۆنفرانسی تایبەت بە ئەنفال سازدەکرێت.

بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی د.یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی حکومیی دەڤەری گەرمیان، لەشاری کەلار کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئەنفال، لە ڕۆژی ١-٣/١٠-٢٠١٥ سازدەکرێت. لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا کە ڕۆژی ٥ شەممە دەستی بەکارەکانیکرد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد.

سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی پاتریارکی ئاشوورییەکانی جیهان کۆدەبێتەوە

د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە یاوەری چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کلد و ئاشورییەکانی پەرلەمان، سەردانی مار کۆرکیس، پاتریارکی کڵێسای ئاشوورییەکانی جیهانی لە کڵێسای مار یوحەنا لەعەینکاوەکرد.

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند پەیج و ئەکاونتێک بەناوی(یوسف محەمەد سادق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە کراوەتەوەو بۆ مەرامی سیاسی بەکار دەهێنرێت

سەرۆکی پەرلەمان:نابێت کەس لە بەرپرسیارێتی ڕابکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی ماڵبات و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکانی نەمسا، دەڵێت "کارەساتی ئەو گەنجانەی کە لە کوردستانەوە هەڵهاتبوون و بەو شێوە تراژیدییە بوونە قوربانی هەمومانی نیگەران کرد، چونکە ئەوان لەدەست بێکاری و نادادپەروەریی کۆچیان کرد، پێویستە ئێستا کار بۆ چاکسازیی ڕیشەیی و دادپەروەریی بکەین

پەیامی جەژنە پیرۆزەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەم. بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگە، کە ئێستا لەبەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆرستان بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن. پیرۆزبایی لە خێزانی شەهیدان دەکەم کە ڕۆڵەکانیان خۆیان کردە قوربانیی ئازادی کوردستان، سڵاو بٶ ڕۆحی پاکی یەک بە یەکی شەهیدانمان سڵاو لە دایک و باوک و خێزان و ڕۆڵەی ئارامگری شەهیدان.

سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی (سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە جیهاندا): کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازیی شاندی کەنیسەکانی پاتریارکی کلدانی لە جیهاندا، دەڵێت "کوردستان پێکهاتەیەکی هەمەچەشن و هەمەڕەنگی هەیە، گرفتی کورد، گرفتی ئاینی نەبوە، سەدان ساڵە کوردستان و ناوچەکە لانکەی پێکەوە ژیانی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان بووە

سەرۆکی پەرلەمان: داوای لە دادوەران دەکا هەماهەنگی پەرلەمان بن بۆ چاکسازیی و دادپەرەوەریی

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازیی شاندی باڵای یەکێتی دادوەرانی کوردستاندا، دەڵێت "پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسادانان هەماهەنگی یەکتر بن بۆ سەروەربوونی یاسا و دادپەروەریی لە هەرێمی کوردستاندا.

سەرۆکی پەرلەمان: پەرلەمان کار بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی کارەساتە تراژیدییەکانی گەلی کورد دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی پارێزگاری هەڵەبجە و شاندێک لە کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە و پارێزەرانی کەیسی بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی هەڵەبجەدا، دەڵێت "دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کار بۆ بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی هەڵەبجە و کارەساتە تراژیدییەکانی تری گەلی کورد بکەین

سەرۆکی پەرلەمان: تەنها لەم خولەی پەرلەماندا مارشی(ئەی ڕەقیب)لێدراوە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەو تۆمەت و دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن لە پەرلەمانی کوردستان سرودی ئەی رەقی لێنادرێت و شێوێنراوە، هەمو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوەو بە دەنگۆیەکی بێ بنەما ناویان دەبات

سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا: بەرامبەر تیرۆریستان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، دەڵێت "لە ماوەی ڕابردوودا ئەڵمانیا هاوکاریی مرۆیی و سیاسی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتیش پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە تیرۆرو هاوکاریی ئاوارەکان

داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرا هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن

سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری به‌لجیكا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرد كه‌ هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانین بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن.

رۆلی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌زنرخێنرا

له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپای له‌ هاوكاریكردن ‌و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كه‌ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی ‌و ئابوورییه‌كان.

پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەی چاکسازیی ڕادەگەیەنێت

بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاسپێرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تایبەت بە پڕۆژەی چاکسازیی لە موچەی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی پلە تایبەت و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، باس لە کێشەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرا، بڕیاردرا پەرلەمان بەدواداچوون و جارەسەریی گرفت و کێشەکانیان بکات و کۆمیسیۆنیش ئامادەسازیی بکەن بۆ ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستاندا.

پەرلەمان:موچەی پلە باڵا و تایبەتەکان کەم دەکاتەوە.

لە پێشوازی چالاکوانانی مەدەنی و نوێنەری چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریاندا لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان ڕاسپێرن کە ڕاپۆرتی تایبەت بە دادپەروەریی لە موچەی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەو کەمکردنەوەی موچەی پلە تایبەتەکانی کوردستان ئامادە بکەن و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.

سەرۆکی پەرلەمان: کێشەکانمان بەڕێگەی یاسایی و سازان چارەسەر دەکەین

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: کێشە و ململنێکانمان لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە ململانێی سیاسی لایەنەکان بە ڕێگەی یاسایی و ئاشتییانە بێت و دوور بێت لە توندوتیژیی، پەرلەمانیش وەک دەسەڵاتی یاسادان و چاودێریی لە کوردستان هەمیشە ویستوویەتی گرفتەکان بەڕێگە یاسایی وسازان چارەسەر بکرێت.

وتاری سەرۆکی پەرلەمان لەخولی پایزەی پەرلەماندا

لە هەلومەرجێکی سەخت و پڕ لە تەنگژەو ئاڵۆزی ناوچەکە و کوردستاندا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕێکی سەختی گەلەکەماندا لەگەڵ دوژمنانی ئازادی و تاریک بینانی سەردەمدا، ئەمڕۆ خولی گرێدانی پایزەی ساڵی دووەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەینەوە. بە پێویستی دەزانین بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆڕاگری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەین، کە زیاتر لە یەک ساڵە بەرگەی چەندین ئاستەنگ و قەیرانی جۆراوجۆریان گرتووە، لە بێ موچەیی و هەتا نەبوون و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بژێوی ژیان.

سەرۆکی پەرلەمان: ململانێ سیاسییەکان بە ئاشتی یەکلایی دەبنەوە

سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیبلۆماتی ئەمەریکا، دەڵێت"سوپاسی ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکەین کە لەشەڕی دژ بە تیرۆردا هاوکارو پشتیوانمان بوون

سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لەدەستدانی فەرماندەی پێشمەرگە(فەرەیدون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری (خازر)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانمان بیست

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە

ئەنجومەنی شورای هەرێم لە بەرواری ١٧/٨/٢٠١٥ رادەربڕینێکیان بە ژمارە ٣٠/٢٠١٥ ئەنجام داوە تایبەت بە پرسی تەواو بوونی ویلایەتی سەرۆکی هەریم وە تیایدا هاتووە کە بەکۆتایی هاتنی بەرواری ١٩/٨/٢٠١٥ پۆستی سەرۆکی هەریم بە چۆلی نامینێتەوە بەڵکو بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم

ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان

بە پێی بڕیاری ژمارە(١) ساڵی ٢٠٠٥ پەرلەمان تاکە مەرجەعی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هیچ ‌حزبێک بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە بۆی نییە دەست لە کاروباری پەرلەمان وەربدات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان : "نەرمی نواندنی پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆکایەتيی ھەرێم تا نەمانی شەرعیەتی سەرۆکی ھەرێمە"

د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، باسی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم و ھەڵوێستەکانی ئەمریکا دەکات لەبارەی ھێرشەکانی توركيا بۆسەر بارەگا و بنکەکانی پارتی کریکارانی کوردستان.

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە.

لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر گەلەکەمان و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ یاداشتی ژمارەیەک سەرکردەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستان، بە پێویستی دەزانین دەرفەتێکی تر واڵا بکەین بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان

سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات

سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازی باڵوێزی ئێران لە عێراق، دەڵێت"پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران مێژوویەکی دوردرێژی هەیە، هیوادارین وەک دوو دراوسێ پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش."

لە ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا: ڕاگەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە..

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر پەلامارە دڕندانەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەڤەری شنگال و جینۆسایدکردنی کوردە ئێزیدیەکاندا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەو دەڤەرە ئاوارەو دەربەدەربون، دواتریش لە پرۆسەیەکی نامرۆڤانەدا هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە بەدیل کەوتبونە دەست تیرۆرستان، کچ و ژن و منداڵەکانییان لە بازاڕەکانی(نەخاسە)دا وەک کۆیلە فرۆشران.

سەرۆکی پەرلەمان: ئەوانەی بوونە هۆکاری شکستی شنگال دەبێت دادگایی بکرێن

سەرۆکی پەرلەمان،دەڵێت"شەنگال برینێکی قوڵە و ساڕێزژبوونی ئاوا ئاسان نییە، بۆ گەلی کورد کارەساتی شەنگال هیچی لە ئەنفال کەمتر نییە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە

هەواڵی کۆچی دوایی(شێخ باباتاهیری حەفید) پەرلەمانتاری خولی دوومی پەرلەمانی کوردستان و مامی پەرلەمانتار(گەشە دارا حەفید)یمان پێگەیشت، لە دڵەوە نیگەران بووین

ڕاگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە

بەداخەوە شەوی ڕابردوو، بۆ جارێکی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی زارگەلی (بناری قەندیل)یان بۆردومان کردەوە، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەشدا چەندین هاووڵاتی شەهید و برینداربوون. ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان ئەم ڕووداوە بە توندی ئیدانە دەکەین

سەرۆکی پەرلەمان : وڵاتانمان لە بۆردومانەکانی تورکیا ئاگادارکردووەتەوە

سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازیی هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنە) دەڵێت "کێشەکانی ناوچەکە وامان لێدەخوازێت زیاتر دانبەخۆماندا بگرین و لەڕێگەی دیبلۆماتییەوە چارەسەریی گیروگرفتەکانمان بکەین

گفتوگۆکانی لیژنەی یاسایی دەستیپێکردەوەو دەرفەتێکی تریش دەدرێتە لایەنەکانی تر بۆ ڕێکەوتن

سەرۆکی پەرلەمان، لەمیانی کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، کە ئەمڕۆ ٤ شەممە ٢٩-٧-٢٠١٥ بۆ نووسینی ڕاپۆرتی پڕۆژە یاساکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی "ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی نزیکبووەتەوە، دەبێت پەرلەمان و لیژنەی یاسایی هەنگاوە یاساییەکان بگرنەبەر

سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازیی سۆکۆڵ کۆندی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت "هاوکاری تەواویی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بکەونە سەرکار و لەداهاتوودا بەشیوەیەکی پاک و بێگەرد سەرپەرشتیاریی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکەن

12345678910...

رۆژمێرى رووداوه‌كان