هه‌واڵی سکرتێری په‌رله‌مان

وه‌زیرى دارایى له‌ په‌رله‌مان رۆژى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى راگه‌یاند

له‌گه‌ڵ قووڵتربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌رێم و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داواكردنى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2015/10/7، به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و كاروباری ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و كاروباری ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم و د.ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌.

داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرا هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن

سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری به‌لجیكا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لجیكا كرد كه‌ هاوكارییه‌ مرۆیی ‌و سه‌ربازییه‌كانین بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن.

رۆلی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌زنرخێنرا

له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆلی گرنگ ‌و كاریگه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپای له‌ هاوكاریكردن ‌و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رزنرخاند ‌و داوای له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد كه‌ هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی ‌و ئابوورییه‌كان.

هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێم بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كۆبوونه‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێك ده‌گه‌یه‌ننه‌ سكرتێری په‌رله‌مان

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 16/6/2014 ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان له‌سه‌ر بارودۆخی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای هه‌ریمی كوردستان و عێراق له‌ژێر ناوی (له‌پێناو خه‌ڵك) گه‌یانده‌

پرۆژه‌ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى یاساى دژه‌ تیرۆر و پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ نه‌هیشتنى ئه‌و یاسایه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

ه‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوان له‌باره‌ى هه‌ردوو پرۆژه‌ یاساى درێژكردنه‌وه‌ى یاساى دژه‌ تیرۆر و پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ نه‌هیشتنى ئه‌و یاسایه‌ كه‌ له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه‌و ره‌وانه‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌نداره‌كان گفتوگۆى ووردیان

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌ده‌رچووانی كۆلێژی یاسا ده‌كات

سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 28/6/2012 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تى خۆى له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانى كۆلێژى یاسا كرد كه‌ به‌شدارییان له‌ خولێكى راهێنانى ناوه‌ندى هزرى یاسایی كردبوو. مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بریتى بوو له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كاروچالاكیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رووى

سه‌رۆك وجێگروبریارده‌ری لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردران

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9/10/2009 به‌ئاماده‌بوونی فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وجێگرو بریارده‌ری لیژنه‌كان به‌پێی بڕگه‌ى (3) له‌مادده‌ى (39)ى هه‌مواركراو له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 به‌رێوه‌چوو، كه‌ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:

سكرتێری په‌رله‌مان داوا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان- خولی دووه‌م ده‌كات به‌شداری له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی سێهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان بکه‌ن

فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان- خولی دووه‌م ده‌كات له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می خولی سێهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20/8/2009 ئاماده‌بن

له‌سیمینارێكدا پرسه‌كانی منداڵان ومافی مرۆڤ ده‌خرێنه‌روو

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/4/2009 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی سۆسیال دیموكراته‌كانی سوید كرد، كه‌به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌مافه‌كانی مرۆڤ وپرسه‌كانی دیموكراسی سه‌ردانی هه‌رێم-یان كردووه‌. دواتر له‌سیمینارێكدان كه‌به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی یاسایی وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی دیكه‌ی

له‌پێشوازی وه‌فدێكدا سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان پرانسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه‌

له‌دیدارێكدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونى تارق جامباز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و عبدالكریم هه‌مه‌وه‌ند بریارده‌ری لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران كه‌ریم به‌حری و ئارام ره‌سول مامه‌ند به‌رێوه‌چوو، فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستووری پرنسیپه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و مافی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و مافه‌كانی ئافره‌ت و سه‌ربه‌خۆی

سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29/6/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى ئار تى ئاى ئه‌مه‌ریكى كرد. له‌دیدارێكدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون پرسى ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنى بودجه‌ى ساڵانه‌ و ئاماده‌كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراو پاشان تیشك

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ قوتابی و خوێندكارانی كۆلیژی یاساورامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 14/5/2008 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی په‌ناگیری په‌رله‌مان له‌گه‌ل قوتابی و خوێندكارانی كۆلێژی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆبۆوه‌. كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی د. رۆژان دزه‌یی و سه‌بری غه‌فار ئه‌مین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌ باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ماف و ئازاددیه‌كانی ئاین له‌جیهان كۆبۆوه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/3/2008 له‌هۆڵی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی مادده‌ی 140 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌ببونی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی لیژنه‌ی ماف و ئازاددیه‌كانی ئاین له‌جیهان كۆبۆوه‌. له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی لیژنه‌ی ماف

پرسه‌نامه‌ی سكرتێری په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاكم ئه‌میر حه‌وێزی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دادوه‌ر ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و دۆستانی خوالێخۆشبووكرد.

مانگی داهاتوو وه‌فدێكی په‌رله‌مانی بریتانیا دێنه‌ كوردستان، سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بریتانیا كۆبۆوه‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/1/2008 فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریتانیا كرد. له‌دیدارێكدا پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی كاره‌كانی هاتنی شاندێكی په‌رله‌مانی

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد

. له‌دیدارێكدا كه‌ ئارام ره‌سوڵ مامه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوو،ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ. سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆكیۆمینته‌ مێژووییه‌كان له‌نێویشیان دا راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌ساڵی 1925 ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه‌ كێشه‌دارانه‌ی ماده‌ی 140

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2017>
سأاثأخج
31123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910

په‌خشى راسته‌خۆ