پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 24/11/2009 لێژنه‌ى ئه‌وقاف
و كاروبارى ئایینى په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى
گفتوگۆكردن له‌باره‌ى هه‌ڵگرتنى سوودى پێشینه‌ى خانووبه‌ره له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێشوازییان
له د.عوسمان محمد غریب راگرى كۆلیژى زانسته ئیسلامیه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و د.ئه‌حمه‌د
بالیسانى شه‌ریعه‌ت ناس و به‌رێوه‌به‌رى كارگێرى یاسایی ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌رێوه‌به‌رى
بانكى خانووبه‌ره و به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیای
فه‌رزاد كرد.
له‌دانیشتنێكدا كه تیایدا د.به‌شیر خلیل سه‌رۆكی لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران على حسین و یه‌شار نجم ا‌لدین و
حازم ته‌حسین و عمر عبدالرحمن و سمیره عبدالله و د. صباح محمد و نسرین جمال ئه‌ندامانی
لێژنه‌و كاردۆ محمد ئه‌ندامى لێژنه‌ى یاسایی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌باره‌ى پێشنیازى یه‌كێتى زانایانى ئایینى
ئیسلامى كوردستان و لێژنه‌ى باڵاى فتوا كرا سه‌باره‌ت به‌لابردنى ئه‌و سووده‌ى كه
له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته سه‌ر پێشینه‌ى خانوو به‌ره، بۆئه‌م
مه‌به‌سته لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا له‌راپۆرتێكدا
پێشنیازییان كردووه به‌یه‌كێك له‌و رێگاییانهى
خواره‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكریبَت :
(حكومه‌ت برێك پاره بدات
به هاوڵاتیان به قه‌رز كه بتوانن خانوویه‌ك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و پاشان حكومه‌ت
پاره‌كه به ئه‌قسات و به‌بێ زیاده وه‌رگرێته‌وه ،یان حكومه‌ت چه‌ند خانوویه‌ك یان
چه‌ند شوقه‌یه‌ك دروست بكات و به هاوڵاتیانى بفرۆشێته‌وه به نرخێكى گونجاو و به
گوێره‌ى رێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو لا، یاخود سه‌رمایه‌داران چ وه‌ك تاكیان وه‌ك كۆمپانیا، خانوو یان شوقه دروستبكه‌ن پاشان به ئه‌قسات به
هاوڵاتیانى بفرۆشنهوهو به‌نرخێكى گونجاو به‌مه‌رجێك له سنورى شه‌رع ده‌ر نه‌چێت).
هه‌ر له گفتوگۆكاندا دیاركه‌وت كه له سێ سه‌رچاوه
پێشینه‌ى خانووبه‌ره ده‌درێت به هاوڵاتیان ئه‌وانیش بیمه‌ى نیشته‌جێبوون و سولفه‌ى
عه‌قار و سه‌ندوقى نیشته جێكردنه، كه زۆر پێویسته ئه‌م سێ سه‌رچاوه‌یه له یه‌كتر
جیا بكرێته‌وه له شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا .
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووان رای خۆیان له باره‌ى پێشنیازهكهى یه‌كێتى
زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان خسته‌روو بریاریاندا رای كۆمه‌لێكى تر له یاسا ناس و ئابوورى ناس و
پیاوانى ئایینى وه‌ربگرن